ئەپڵ
5, ئاب 2025
ئەپڵ کار لەسەر چاتبۆتێکی هاوشێوەی ChatGPT دەکات
بەپێی دواین ڕاپۆرتی Mark Gurman، ئەپڵ تیمێکی نوێی پێکهێناوە بۆ دروست کردنی ئەپێکی هاوشێوەی ChatGPT. ئەپەکە توانای وەڵام دانەوە پرسیارەکانی بەکارهێنەری دەبێت لە ڕێگەی گەڕان لە وێب.
دەکرێت ئەپێکی سەربەخۆ بێت یانیش لەگەڵ یاریدەدەری سیری، وێبگەڕی سەفاری و ئەپەکانی دیکە سیستەمەکە تێهەڵکێش بکرێت. سەرەڕای ئەوەی ئەپڵ چاتبۆتی ChatGPT لەگەڵ یاریدەدەری سیری تێهەڵکێش کردووە، بەڵام چەندین جارە بەردەست کردنی وەشانە نوێیەکە دوا دەخات کە ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.