ئاسایشی ئەلیکترۆنی
24, کانوونی یەکەم 2023
یوبیسۆفت لە هەفتەی ڕابردوو ڕێگری لە دزە پێکردنی 900 گێگابایت داتا کردووە

بە پێی هەواڵەکانی پێگەی VX-Underground، هەککەران توانیویانە دزە بکەنە ناو سیستەمی کۆمپانیای یوبیسۆفتەوە و نزیک بوونە لەوەی کە 900 گێگابایت داتا دزە پێبکەن، کە زانیاری یاریکەرانی یاری Rainbow Six Siege لە خۆ گرتبوو. دوای نزیکەی 48 کاتژمێر یوبیسۆفت درکی بە دزە کرنی هاککەرەکان کردووە و توانیویەتی داتاکان لە ژێر دەستی هاککەرەکان دەربهێنێت.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، کۆمپانیای یوبیسۆفت بە پێگەی BleepingComputer ڕاگەیاندووە، “لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانین و هیچی دیکەمان نییە بۆ وتن”. هەروەها هاککەرەکان چەند سکرین شۆتێکی نامەکانی ئەپی Microsoft Teams بڵاو کردەوەتەوە، لەگەڵ دەست گەشتن بە ڕاژەکانی Ubisoft SharePoint server و Confluence and MongoDB Atlas.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.