کۆمپیوتەر
24, نیسان 2021
بە فەرمی لاپتۆپی Lenovo ThinkPad X13 2021 بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و زیاترەوە لە چین نمایش

لە بۆنەیەکی تایبەتی کۆمپانیای لینۆڤۆ، لاپتۆپێکی نوێی کێش سووک و دیزاین جوانی بە ناوی Lenovo ThinkPad X13 2021 نمایش کرد، دوو مۆدێلن و یەکێکیان پرۆسێسەری Intel Core i5 نەوەی یازدەهەم و یەکێکیان پرۆسێسەری Intel Core i7 نەوەی یازدەهەمی لەسەر جێگیر کراوە

پاترییەکی قەبارە 54.7WHr لە خۆ دەگرێت و هەروەها دەرچەی HDMI 2.0 و USB 3.2 Gen1 لە خۆ دەگرێت و خاوەن بڕوانامەی Intel EVOـیە بۆ تاقیکردنەوەی لاپتۆپەکە لە 12 تاقیکردنەوەی جیاواز جیاواز

ڕوونمایەکی قەبارە 13.3 ئینجی بە ڕەهەندی 16:9 و ڕوونی 2K لە خۆ دەگرێت و کێشی تەنها 1.26 کیلۆگرامە و دەرچەی Thunderbolt 4 و زیاتریش لە خۆ دەگرێت، نرخی 1,232 دۆلار دەبێت بۆ پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەم لە زنجیرەی Core i5 و وەشانی 2 تێرابایت بیرگە و 32 گێگابایت ڕام و پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەم لە زنجیرەی Core i7 نرخی 2,464 دۆلار دەبێت
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.