تێکنۆ
3, کانوونی دووەم 2024
بەفەرمی مۆبایلی Tecno Pop 8 نمایش کرا
دوای چەند هەواڵێکی دزەپێکراو، لە کۆتاییدا تێکنۆ مۆبایلی Tecno Pop 8 نمایش کرد. کە تەواو مۆبایلێکی ئاست نزمە و بە سیستەمی Android 13 Go کار دەکات کە تایبەتە بە مۆبایلەکە ئاست نزمەکان و چیپسێتی Unisoc T606 لەسەر جێگیر کراوە.
ڕوونمایەکی لە جۆری LCD و بە قەبارە 6.56 ئینج و ڕوونی +HD و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە، لەگەڵ دوو کامێرای 12 مێگاپیکسڵی لە بەشی دواوە. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات.
نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 78 دۆلارە بۆ ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.