ئۆپۆ
8, کانوونی دووەم 2024
مۆبایلی Oppo Find X7 Ultra وەک یەکەمین مۆبایلی جیهان بە دووانە کامێرای دووربینین نمایش کرا
ئۆپۆ ئەمڕۆ دواین مۆبایلی ئاست بەرزی نمایش کرد، OPPO Find X7 Ultra. کە یەکەمین مۆبایلی جیهانە دوو کامێرای دووربینین لە خۆ دەگرێت و یەکەم مۆبایلە کە هەستەوەری یەک ئینجی Sony LYT-900 لە خۆدەگرێت.

ئۆپۆ کامێرای مۆبایلەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ Hasselblad بەرهەم هێناوە. مۆبایلەکە ڕوونماکەی قەبارەی 6.82 ئینجە و لە جۆری OLEDـە بە پانێڵی LTPO و ڕوونی +QHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 4,500 نیتە.

بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 کار دەکات و بە ڕامی تاکو 16 گێگابایت لە جۆری LPPDR5X و بیرگەی تاکو 512 گێگابایت لە جۆری UFS 4.0 بەردەست دەبێت.
کامێراکانی مۆبایلەکە ڕوونیان 50 مێگاپیسکڵە و جگە لە کامێرای گۆشە فراوان ئەوانی دیکە پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکەن. کامێرای سەرەکی بە هەستەوەری كۆمپانیای سۆنی LYT-900، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە هەستەوەری كۆمپانیای سۆنی LYT-600. کامێرای دووربینین (تێلەفۆتۆ) یەکێکیان توانای سێ هێندە نزیک کردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە هەستەوەری IMX890، کامێراکەی دیکە، توانای شەش هێندە نزیک کردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە هەستەوەری IMX858.
پاتری مۆبایلەکە 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات و بارگاوی کەرەوەی بێ تەلی 50 وات. نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 840 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 910 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 980 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.