هەواڵ 4, ئەیلوول 2025

هواوەی تابلێتێکی بچووک و دوو تەلەڤزیۆنی نمایش کرد

هواوەی ئەمڕۆ لە پاڵ دووەمین مۆبایلی سێ لا نوشتاوەی تابلتێکی بەهێزی قەبارە بچووکی لەگەڵ دوو تەلەڤیزیۆنی زیرەک نمایش کرد.

تابلێتە نوێیەکە (Huawei MatePad Mini) خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 8.8 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2,560 * 1,600 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی بریتییە لە 120 هێرتز، هەروەها رووناکی کۆتایی دەگاتە 1,800 نێت. تابلێتەکە پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات و خاوەن پاترییەکی قەبارە 6,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە کە بە خێرایی 66 وات بارگاوی دەبێتەوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵیشی هەیە و کامێرای سێڵفیشی 32 مێگاپێکسڵە. نرخی دەستپێکی تابلێتەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 560 دۆلار.

دوو تەلەڤیزیۆنە نوێیەکە بریتین لە Huawei MateTV و Mate TV Pro. جۆری ئاسایی بە قەبارەی 65، 75، 85، 98 ئینج بەردەست دەبێت و جۆری پرۆ بە هەموو ئەم قەبارانە جگە لە قەبارەی 65 ئینج بەردەست دەبێت. هەردووکیان کار بە سیستەمی HarmonyOS دەکەن و جۆری ئاسایی 8 گێگابایت و ڕام و 128 گێگابایت بیرگەی ناوەکی و جۆری پرۆ 12 گێگابایت ڕام و 256 گێگابایت بیرگەی ناوەکی هەیە.

هەردووکیان پانێڵی Super miniLED بەکار دەهێنن و جۆری پرۆ ڕوونماکەی تایبەتمەندی دژە تیشکدانەوەی هەیە. جۆری ئاسایی 6 بڵندگۆ و جۆری پرۆ 9 بڵندگۆی هەیە.

نرخی تەلەڤزیۆنەکان لە چین بە پێی قەبارەکانیان بەم شێوەیە دەبێت:

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ