مۆبایل و تابلێت 10, شوبات 2020

کۆمپانیای Realme ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلی Realme X50 Pro 5G ـی ئاشکرا کرد

لە هەفتەی ڕابردوودا، کۆمپانیای Realme ڕاگەیاندنی مۆبایلی Realme X50 Pro 5G ـی پشتڕاست کردەوە. ئەمڕۆش، کۆمپانیاکە ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد.

لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تویتەر، کۆمپانیای Realme ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی 24 ـی ئەم مانگەدا لە کاتژمێر 11:30 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی هەولێر و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل (Mobile World Congress) ـدا لە وڵاتی ئیسپانیا، مۆبایلی Realme X50 Pro 5G نمایش دەکەن.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Realme X50 Pro پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ـی لەسەر جێگیر ببێت بە هەبوونی پشتگیری نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـییەوە. تاوەکو ئێستا تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە لەبەر دەستدا نین، بەڵام ماوەیەکی کەمی ماوە تاوەکو سەرجەمیان بزانین.

ئەم ڕاگەیاندراوەی کۆمپانیاکە، لە کاتێکدا دێت کە ژمارەیەک کۆمپانیا ڕایانگەیاندبوو بەژداری لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا ناکەن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ