رەقەکاڵا 10, کانوونی دووەم 2024

پێش بەردست بوونی ئامێری AI Pin کۆمپانیای Humane ڕێژەی %4 کارمەندەکانی لە کارد لادەبات

لە هەنگاوێک وەک کەم کرنەوەی تێچوو لەم هەفتەیەدا کۆمپانیای Humane ڕێژەی %4 کارمەندەکانی لە کار لادەبات. ئەم هەواڵەش لەلایەن کەسێکی ناو کۆمپانیاکەوە بڵاو کراوەتەوە کە داوای کردووە ناسنامەی ئاشکرا نەکرێت. هەروەها کۆمپانیاکە بەم دواییە بە کارمەندەکانی ڕاگەیاندووە کە بوودجە و شایستەکانی ئەمساڵ کەم دەکەنەوە.

ڕێژەکە 10 کارمەند دەکات. ئەمەش پێش بەردەست بوونی ئەو ئامێرە دێت کە کۆمپانیاکە نزیکەی 5 ساڵە پەرەی پێدەدات و بە یەکێک لە جێگرەوەکانی مۆبایل دادەنرێت لە داهاتوودا، کە دەتوانیت بە بیلکێنیت بە جل و بەرگ یاخود تەنەکانی دیکە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان AI Pin Humane
بۆچونی تۆ