Open AI 10, کانوونی دووەم 2024

کۆگای GPT Store ئێستا بەردەستە

کۆگای GPT Store کۆمپانیای OpenAI، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی چاتبۆتی دروست کراو لەلایەن بەکارهێنەر و پەرەپێدەرانەوە ئێستا بەردەستە لە دوای دواخستنی بۆ چەند مانگێک. لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە کە ئامرازی GPT Builder ڕاگەیەنرا لەلایەن کۆمپانیای OpenAI تاکو ئێستا زیاتر لە 3 ملیۆن چاتبۆت دروست کراوە، کە پێیان دەوترێت GPT. بە کورتی GPT چییە؟ GPT بریتییە لە بۆتێکی دروست کراو کە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە دروست دەکرێت و بە پێی زانیاریی و داواکارییەی کە بۆی بەردەست دەخەیت وەڵامت دەداتەوە.

کۆگای GPT Store بۆ بەکارهێنەرانی Plus و Enterprise بەردەستن. هەروەها لەگەڵ بەکارهێنەرانی پلانێکی نوێ بە ناوی Teams. پلانە نوێیەکە تایبەتە بە تیمە بچووکەکان کە بە نزیکەیی لە 150 کەس پێک دێن. بەشداربووانی پلانەکە وەشانی GPT-4 و DALL-E 3 بۆ بەردەست دەبێت، لەگەڵ توانای شیکارکردنی داتاکان. هەروەها OpenAI ڕایگەیاند کە داتای بەکارهێنەرانی پلانە نوێیەکە بەکار ناهێنن بۆ ڕاهێنان پێکردنی چاتبۆتەکە. هەروەها دەتوانن GPT تایبەت بە تیمەکەیان دروست بکەن یاخود GPT کۆگاکە بەکار بهێنن. پلانەکە نرخی بە شێوەی مانگانە 30 دۆلار دەبێت بۆ هەر مانگێک، هەروەها بە شێوەی ساڵانە نرخی 25 دۆلار دەبێت بۆ هەر مانگێک.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ