هەواڵ 9, كانونی یه‌كه‌م 2019

بەمنزیکانە بەکارهێنەرانی PlayStation 4 دەتوانن یاری Minecraft لەگەڵ بەکارهێنەرانی سەکۆکانی دیکەدا بکەن

لە دوای نزیکەی مانگێک لە زیادکردنی پشتگیری ئەنجامدانی یاری لەگەڵ بەکارهێنەرانی سەکۆکانی دیکە بۆ PlayStation 4 لە لایەن کۆمپانیای Sony ـییەوە، یەکەمین یاری بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکەی ڕاگەیاند.

درووستکەرانی یاری Minecraft ڕایانگەیاند کە لە ڕێکەوتی 10 ـی ئەم مانگەدا وەشانێکی نوێ بە ناوی Bedrock Edition ـەوە لە یارییەکە بۆ بەکارهێنەرانی PlayStation 4 بەردەست دەکرێت، کە ڕێگە بە یاریزانان دەدات لەگەڵ یاریزانانی هەمان یاری لە سەکۆیەکانی Xbox One و کۆمپیوتەرەکانی Windows 10 و Nintendo Switch و iOS و Android و Gear VR یاری بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێگە بە بەکارهێنەرانی Minecraft لە PlayStation 4 دەدرێت تاوەکو سوود لە کڕینەکانی پێشوویان وەربگرن و یارییەکە بە خۆڕایی دابگرن ئەگەر پێشووتر لە هەر سەکۆیەکی دیکە کڕیبێتیان.

نزیکەی 2 ساڵ دەبێت کە یاری Minecraft ڕێگە بە بەکارهێنەرانی سەکۆیەکانی Xbox و کۆمپیوتەرەکانی Windows 10 و Nintendo Switch و iOS و Android و Gear VR دەدات تاوەکو پێگەوە یاری بکەن، ئێستا PlayStation 4 ـیشی هاتە سەر.

یاری Minecraft بە یەکێک لە یارییە پڕ بەکارهێنەرەکان هەژمار دەکرێت و خاوەن 480 ملیۆن بەکارهێنەر و 112 ملیۆن بەکارهێنەری بەردەوامە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ