شاومی
13, ئازار 2024
مۆبایلی Poco X6 Neo بە کامێرای 108 مێگاپێکسڵی و زیاترەوە نمایش کرا

براندی پۆکۆی سەر بە کۆمپانیای شاومی نوێترین مۆبایلی بە ناوی Poco X6 Neo نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Dimensity 6080 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات هەیە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 190 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 216 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.