شاومی 11, کانوونی دووەم 2024

بەفەرمی مۆبایلی Poco M6 Pro بە ڕوونمای 120 هێرتز نمایش کرا

شاومی لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو جۆری 5G مۆبایلی Poco M6 Pro نمایش کرد، ئەمڕۆش جۆری 4G بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرد. مۆبایلەکە چیپسێتی Helio G99-Ultra لەسەر جێگیر کراوە و سیستەمی HyperOS کار دەکات.

International Poco M6 Pro arrives with Helio G99-Ultra, 64MP camera, and 120Hz screenڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و قەبارەی 6.67 ئینجە و ڕوونی +FHD. ڕوونماکەی بە پارێزەری Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە و پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفییەکەی 16 مێگاپیکسڵە.

International Poco M6 Pro arrives with Helio G99-Ultra, 64MP camera, and 120Hz screenلە بەشی پشتەوەی، کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپیسکڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپیسکڵە و ماکرۆیەکی 2 مێگاپیسکڵی لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لە خۆ دەگرێت و بڕوانامەی IP 54 هەیە. تاکو ئێستا کاتی بەردەست بوون و نرخی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Poco Xiaomi پۆکۆ شاومی
بۆچونی تۆ