ئەیسووس
11, کانوونی دووەم 2024
مۆنیتەرەکەی ئەیسووس دەتوانیت لە ناوەڕاستەوە بچەمێنیتەوە وەکو مۆبایلە چەماوەکان
ئەیسووس بەردەوامە لە نمایش کردنی بەرهەمە سەیر و سەمەرەکانی لە کۆنگرەی CES 2024، ئەم جارە مۆنیتەرێکی چەماوەیە (بەڵێ مۆنیتەر نەوەک مۆبایل) کە وەکو مۆبایلاە چەماوەکەی سامسۆنگ Z Fold 5 لە ناوەڕاستەوە دەچەمێتەوە.
مۆنیتەری ZenScreen Fold کە لە جۆری OLED و قەبارەی 17.3 ئینجە و دەتوانیت لەگەڵ خۆتدا هەڵی بگریت. لە کاتی کردنەوەی مۆنیتەرەکە شوێنی چەمانەوەی هەروەکو شوێنی چەماوەی مۆبایلی Galaxy Z Fold 5. کێشەکەی 1.2 کیلۆگرامە و ئەستوورییەکەی تەنها 9.7mm.
ڕوونییەکەی 2560*1920 پیسکڵە و بە ڕێژەی %100 پشتگیری DCI-P3 ڕەنگەکان دەکات و بڕوانامەی DisplayHDR True Black 500 هەیە. لە رووی بوونی دەرچەوە، دەرچەی USB-C و Mini HDMI هەیە. هەرچی دەربارەی کاتی بەردەست بوون و نرخە، ئەیسووس تاکو ئێستا هیچی ئاشکرا نەکردووە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.