سامسۆنگ 28, ئازار 2024

چیپسێتی Exynos 1480 بە RDNA 3 GPU و باشتر کردنی زیرەکی دەستکرد نمایش کرا

سامسۆنگ لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Galaxy A55 بە چیپسێتی Exynos 1480 نمایش کرد، بەڵام زانیاری تەواوی لەسەر چیپسێتەکە ئاشکرا نەکرد تاوەکو ئێستا. چیپسێتەکە 4 ناووک لە جۆری Cortex-A78 بە خێرایی 2.75 گێگاهێرتز و 4 ناووک لە جۆری Arm Cortex-A55 بو خێرایی 2.00 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت. بنچینە کراوە لەسەر قەبارەی 4 نانۆمەتری. گرافیک (GPU)ی Xclipse 530 کە بنچینە کراوە لەسەر RDNA 3ی کۆمپانیای AMD لەسەر جێگیر کراوە کە سامسۆنگ دەڵێت %53 لەم ڕووەوە ئاستی باشترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

بزوێری زیرەکی دەستکردی بە 6K MAC NPU هەیە و ئەمە وا دەکات پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد بکات کە لە گالەکسی ئێس 24 بەردەست بوون، بەڵام دواجار دەکەوێتەوە سەر سامسۆنگ کە بەردەستی دەخات یاخوود نا.

پشتگیری لە Bluetooth 5.3 و Wi-Fi 6E و LPDDR5 RAM و UFS 3.1 دەکات.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ