ئەپ و نەرمەکاڵا
6, شوبات 2024
یوتیوب بە پێی ڕەنگەکان پێشنیاری ڤیدیۆکانت بۆ دەکات

یوتیوب تایبەتمەندییەکی نوێ تاقی دەکاتەوە کە ڤیدیۆکان بە پێی ڕەنگەکان جیا دەکاتەوە. تایبەتمەندییەکە بە ناوی Carve Something New? دەبێت. کە بژاردەی سێ ڕەنگی جیاواز لە خۆ دەگرێت، سور، شین و سەوز. بە پەنجە دان لە هەر یەکێک لە ڕەنگەکان ئەو ڤیدیۆیانەت بۆ پێشنیار دەکات کە سەمبنەیڵی ڤیدیۆکە لە خۆی دەگرێت (لەوانەشە بەپێی ناوەڕۆکی ڤیدیۆکەش پێشنیاری ڤیدیۆکان بکات).
لەو بڕوایەدا نیم کە تایبەتمەندییەکە قۆناغی تاقیکردنەوە تێپەڕێنێت، ئەگەر تێپەڕیشی بکات، ئەوا بە شێوەیەکی بەرفرەوان بەکارناهێنرێت لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، لەبەر ئەوەی هیچ یەکێک لە ئێمە بەهۆی ڕەنگەکانەوە سەیری ڤیدیۆکان ناکەین، بەڵکو لەبەر ناوەڕۆک و ئەو بابەتانەی کە لە ڤیدیۆکان باس دەکرێت و بانگەشەی بۆ دەکرێت سەیری ڤیدیۆ دەکەین.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.