شاومی
25, شوبات 2024
کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch 2 نمایش کرا

ئەمڕۆ لە پاڵ نمایش کردنی چەندین بەرهەمی دیکە، کۆمپانیای شاومی کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch 2ی نمایش کرد. کاتژمێرەکە ڕوونمایەکی قەبارە 1.43 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 466*466 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەستەوەری GPS هەیە و توانای چاودێری کردنی ئۆکسجینی نێو خوێنی هەیە. بیرگەی 32 گێگابایتە و ڕامی 2 گێگابایتە، هەروەها پاترییەکەی بەرگەی 65 کاتژمێر کار کردن دەگرێت.

هەروەها لاشەکەی ئەلەمنیۆمە و بڕوانامەی 5ATMی بۆ دژە ئاو هەیە. چیپسێتی Snapdragon W5+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و کار بە Wear OSی کۆمپانیای گووگڵ دەکات. نرخی دەستپێکی کاتژمێرە زیرەکەکە بریتییە لە 199 یۆرۆ بۆ جۆری Bluetooth، هەروەها جۆری LTE لێ بەردەست دەبێت بە نرخی 249 یۆرۆ.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.