مۆبایل و تابلێت 20, تەممووز 2023

بە فەرمی مۆبایلی Nubia Z50S Pro بە کامێرای 50 مێگاپیکسڵی و چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 2 نمایش کرا

بڕاندی Nubia سەر بە کۆمپانیای ZTE نوێترین مۆبایلی ئاست بەرزی نمایش کرد. سەرنجی سەرەکی کۆمپانیا لەسەر مۆبایلەکە کامێراکانییەتی، کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە بە هاوێنەی IMX800 کۆمپانیای سۆنی و بە قەبارەی 1/1.49 و پشتگیری کردن لە OIS بۆ دژە لەرزین، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ (توانای چرکاندنی وێنەی ماکرۆشی بە دووری 2.5 سانتیمەتر لە تەنەکان)، کامێرای سێیەمیش تێلەفۆتۆیە بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و پشتگیری لە OIS بۆ دژە لەرزین و توانای شەش هێندە نزیکردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپیکسڵ.

 

ئەمە نمونەی چەند وێنەیەکە کە بە کامێرای مۆبایلەکە چرکێندراوە (وێنەکان بە ڕوونی تەواو لە تێلەگرامی کەی ئای تی ئێن بەردەستە)

خاوەندارێتی لە ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینج لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی 1260*2800 پیکسڵ و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکرایی دەست لێدانی 1000 هێرتز دەکات.

بە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 2 بەهێز کراوە. پاترییەکەی قەبارەی 5,100 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات لە خۆ دەگرێت.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 515 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 557 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 612 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China GSM Arena
تاگەکان ZTE زێت تی ئی
بۆچونی تۆ