بابەتی گرینگ 2, كانونی دووه‌م 2020

باشترین مۆبایلی ساڵی 2019 بەپێی دەنگدانی خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن بریتییە لە …

لە دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 26-12-2019 پێشبڕکێی باشترین مۆبایلی ساڵمان ڕاگەیاند بەپێی دەنگدانی خوێنەرانمان، ئەمڕۆ پێشبڕکێکە کۆتایی هات و یەکێک لەو 10 مۆبایلەی لە پێشبڕکێکە بەشداربوون بووە براوە و بە باشترینی ساڵ هەڵبژێردرا.

دەنگدانەکە قۆناغ بە قۆناغ لەسەر پەڕی فەرمی کەی ئای تی ئێن لە فەیسبووک بەڕێوەچوو، کە بە قۆناغی کۆتاییەوە چوار قۆناغی لە خۆی گرت. ماوەی دەنگدانی نێوان هەر دوو ئامێرێک 24 کاتژمێر بوو.  لە دوا قۆناغدا هەریەک لە مۆبایلی Galaxy Note10 Plus و iPhone 11 Pro مانەوە و ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. شایەنی باسە، لە دوا قۆناغدا نزیکەی 4 هەزار کەس بەشداری دەنگدانەکە بوون و گەڕموگوڕیەکی زۆر بە دەنگدانەوەکە دیاربوو.

ئێستاش کاتی ئەوەیە براوەی باشترینی ساڵ بەپێی دەنگدانەکە ڕابگەیەنین کە بە جیاوازییەکی کەم توانی تاجی باشترینی ئەمساڵ بۆ خۆی ببات، ئەویش مۆبایلی iPhone 11 Pro ـیە.

هەروەک نابێت لە بیرمان بچێت کە بەپێی دەنگدانی خوێنەرانمان دووەم باشترین مۆبایل Galaxy Note10 Plus بوو و لە گشت قۆناغەکان ڕکابەرییەکی نایابی کرد.

ئەمەی خوارەوە دەنگدانی کۆتا قۆناغی پێشبڕکێکە بوو:

ئەگەر دەتەوێ ورد و درشتی ئەم پێشبڕکێیە بزانیت ئەوا لەم بابەتە بە وردی هەموو قۆناغەکان داندراون کە چۆن پێشبڕکێکە بەڕێوەچووە. کرتە بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە.

بۆچونی تۆ