سۆنی 15, شوبات 2020

کۆمپانیای Sony هەوڵ دەدات PlayStation 5 بە کەمترین نرخ بفرۆشێت

کۆمپانیای Sony لە ڕابردوودا هەرگیز نرخی هێندە بەرزی لەسەر نەوە نوێیەکانی ئامێری PlayStation ـی تایبەت بە یاریکردن دانەناوە. ڕاپۆرتێک دەڵێت کۆمپانیاکە لە ئەنجامدانی ئەمە بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Bloomberg بێت، ئاشکرا بووە کە تێچووی ماددەکانی سەکۆی PlayStation 5 بە بڕی 450$ دەخەمڵێندرێن لە ئێستادا، بەمەش پێشبینی دەکرێت Sony کەمترین قازانج بخاتە سەر نرخی ئامێرەکە و بە نرخی دەوروبەری 500$ بیفرۆشێت. بنەمای نرخی ئامێرەکە لەسەر ئەوەیە کە تێچووی ماددەکانی سەکۆی PlayStation 4 بڕی 381$ بوو و لە ساڵی 2013 ـەدا بە نرخی 399$ بەردەستکرا.

هەرچەندە Sony قازانجێکی وەها زۆر ناخاتە سەر سەکۆی PlayStation 5، بەڵام هێشتا ئەو نرخە بەرزترە لە نرخی جۆری ئاستبەرزی Pro ـی PlayStation 4 ـی ئێستا کە نرخی 399$ ـە.

پێشتر کۆمپانیای Sony پشتڕاستی کردبووەوە کە بیرگەی PlayStation 5 لە جۆرێکی بەهێز و خێراتر دەبێت، هەروەها ئامێرەکە خاوەن نەوەی نوێی کارتی گرافیکی AMD و ڕامێکی فراوانتر دەبێت.

کۆمپانیای Sony ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی سەکۆ نوێیەکەی PlayStation ـی ئاشکرا نەکردووە، لە هاوینی ئەمساڵدا ڕابگەیەندرێت.

هەروەها Bloomberg دەڵێت کۆمپانیای Sony کار لەسەر درووستکردنی ئامێری ڕاستی خەیاڵی PlayStation VR دەکات و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ PlayStation 5 ـدا لە ئەمساڵدا نمایش بکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ