10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 17, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

کۆمپانیای !Yahoo سەرجەم بڵاوکراوەکانی نێو خزمەتگوزاری Yahoo! Groups دەسڕێتەوە

هاوشێوەی زۆرینەی خزمەتگوزارییەکانی دیکەی !Yahoo، خزمەتگوزاری Yahoo! Groups ـیش خزمەتگوزارییەکی کۆنی کۆمپانیاکەیە، بەڵام لە ئێستادا ژمارەی بەکارهێنەرانی کەمە. بە هۆی هەبوونی چەند کۆمەڵەیەکی ناوازەی تایبەت بە زنجیرەکان و زانیارییە گشتییەکان و زیاترەوە، هیچی کەمتر نییە لە تۆڕی Reddit. بەهەرحاڵ، لە ئێستادا خاوەن هەزاران بەکارهێنەرە و ژمارەیەک کۆمەڵەش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بە چالاکی ماونەتەوە. بەڵام، بەداخەوە، وا دەردەکەوێت کۆتایی ئەم خزمەتگوزارییەی !Yahoo ـیش نزیک بۆتەوە.

کۆمپانیای !Yahoo لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی 14 ـی مانگی 12 ـدا سەرجەم بڵاوکراوەکانی نێو کۆمەڵەکانی خزمەتگوزاری Yahoo! Groups دەسڕێتەوە. هەروەها لە دوای ڕێکەوتی 21 ـی ئەم مانگەدا، چیدیکە ناتوانرێت بڵاوکراوەکان لە کۆمەڵەکانی نێو خزمەتگوزارییەکەدا بڵاو بکرێنەوە.

ئەمە لیستی ئەو بڵاوکراوانەن کە کۆمپانیای !Yahoo لە نێو کۆمەڵەکانی خزمەتگوزاری Yahoo! Groups ـدا دەیانسڕێتەوە:

  • Files
  • Polls
  • Links
  • Photos
  • Folders
  • Calendar
  • Database
  • Attachments
  • Conversations
  • Email Updates
  • Message Digest
  • Message History

هەروەها، چیدیکە پەیوەست بوون بە کۆمەڵەکانیشەوە سەخت دەبێت، بە هۆی ئەوەی کۆمەڵەکان دەبنە تایبەتی و ناتوانرێت هەموو کەسێک پەیوەست ببێت پێیانەوە، مەگەر لە ڕێگەی بانگهێشتنامەوە نەبێت.

هەموو ئەمانەی کۆمپانیای !Yahoo دەیانکات، نیشانەی کۆتایی هێنانە بە خزمەتگوزاری Yahoo! Groups و بەمنزیکانە بە یەکجاری لەکار دەخرێت و ئەمیش ماڵئاوایمان لێ دەکات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ