ئەپ و نەرمەکاڵا 12, ئازار 2024

وەشانی نوێی Chrome وێنەت پیشان دەدات لە کاتی گەڕان

گووگڵ وێبگەری Chrome بە زیادکردنی چەند تایبەتمەندییەک نوێ کردەوە، بوونی وێنە لە بەشی زیاتر، هەروەها پێشنیار کردنی گەڕانەکانی خەڵکی و زیاتر.

لە ڕابردوودا، وێبگەڕەکە لە کاتی گەڕان، وێنە پەیوەندیدارەکانی لە بەشی Address Bar تەنها لە وەشانی دیستکۆپ پیشان دەدا، بەڵام ئێستا لە وەشانی مۆبایل بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS وێنەکان پیشان دەدرێن.
Chrome search suggestionsئێستا لە کاتی نەبوونی ئینتەرنێتی خێراش، پێشنیاری گەرانت بۆ دەکات و لە دۆخی Incognito بەهەمان شێوە.

هەروەها پێشنیارکردنی ئەو گەڕانانەی کە خەڵکی ئەنجامیان داوە، بۆ نموونە گەڕان بە دوای خواردنی یەکێک لە وڵاتەکان ئەنجام دەدەیت بۆ جاری داهاتوو پێشنیاری هەمان گەڕانی خەڵکیت بۆ دەکات دەربارەی بابەتی پەیوەندیدار.

Chrome search suggestions

سەرچاوە 9to5Google
تاگەکان chrome google گووگڵ
بۆچونی تۆ