هەواڵ
22, ئازار 2024
هێدفۆنی Huawei FreeLace Pro 2 نمایش کرا

بە فەرمی هواوەی چەند بەرهەمێکی نوێی بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگەیاند و لە نێویاندا هێدفۆنێک کە دەکرێتە مل بە ناوی Huawei FreeLace Pro 2. بڕوانامەی IP55 هەیە بۆ دژە پرشەی ئاو. پاترییەکی قەبارە 150 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت کە بە 60 خوولەک و بە دەرچەی USB-C بارگاوی دەبێتەوە و پاترییەکەی بەرگەی 25 کاتژمێر کار کردن بە بێ کار پێ کردنی دۆخی لابەری ژاوە ژاو دەگرێت.

هێدفۆنەکە وەشانی دووەمی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو لە خۆ دەگرێت کە پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد دەکات و 3 دۆخی جیاوازی هەیە. بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و سەوز بەردەست دەبێت، نرخ و کاتی بەردەست بوونی هێدفۆنەکە لە ئێستادا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆمپانیاکە ئاشکرای دەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.