10
ئەندرۆید 2, كانونی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

هواوەی دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی وەشانی تاقیکاری EMUI 10 بۆ مۆبایلی چەماوەیی Huawei Mate X

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی ئامێرە کارکردووەکانی ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراوی Android 10 گەیشتە زیاتر لە 1 ملیۆن ئامێر. ئێستاش کۆمپانیاکە ئاوڕ لەو ئامێرانە دەداتەوە کە پەراوێز کراون لە ڕەوانەکردنی ڕووکارەکە بۆیان.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای هواوەی ڕایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکات بە ڕەوانەکردنی وەشانی تاقیکاری ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراوی Android 10 بۆ مۆبایلی چەماوەیی Huawei Mate X. بەداخەوە، ڕێکەوتی ڕەوانەکردنی ڕووکارەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێناچێت ماوەیەکی زۆر بخایەنێت.

وەشانی ڕووکارەکە، تاقیکارییە. هەر بۆیە ڕەنگە حەز نەکەیت کە دایبمەزرێنیت، چونکە وەشانە تاقیکارییەکان بێکێشە نین.

ڕووکاری EMUI 10 لەسەر وەشانی نوێی Android 10 بنچینە کراوە و خاوەن ڕووکارێکی نوێ، دۆخی تاریک، خێرایی زیاتر، جوڵەی باشتر، وەشانێکی نوێی GPU Turbo و دەیان تایبەتمەندی نوێترە.

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ