ئەندرۆید 16, ئایار 2021

پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Google I/O 2021، چەند گۆڕانکارییەکی وەشانی ئەندرۆید 12 ئاشکرا کران

 

پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Google I/O 2021 ـی ئەمساڵ، کە لە سێ شەممە بەڕێوە دەچێت، هەواڵێکی دزەپێکراو بڵاو کرایەوە کە گۆڕانکارییەکان لە ئاگانامەکان و widgets ـەکانی وەشانەکە دەردەخات، ڤیدیۆیەکە و هەواڵە دزەپێکراوەکە لە لایەن دزەپێکەر Jon Prosser بڵاو کراوەتەوە

 

یەکەمین سلاید کە پیشان دراوە ‘ئەزموونێکی نوێی جوان’، ‘تایبەتمەندی و ئاسایشی بەهێزتر’، ‘هەموو ئامێرەکانت پێکەوە کار دەکەن’ پیشان دەدات

بێگوومان ئەم هەواڵە دزەپێکراوە پێ دەچێت ڕاست بێت، هەروەها تەواو مەرجیش نییە ئایا شێوازی کۆتایی وەها دەبێت یاخوود لە کاتی ڕاگەیاندنی لە کۆنگرەی Google I/O وەها دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ ئەم شێوەیە، بەڵام سلایدی دزەپێکەرەکە چەند گۆڕانکارییەک لە وەشانی ئەندرۆید 12 پیشان دەدات، لەوانە widgets ـێکی میدیایی نوێ، toggle ـی ڕووناکی، widgets ـی کەش و هەوا، widgets ـی کاتژمێری analog، ئاگانامەی کەڵەکەبوو

سەرچاوە The Verge
تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ