10
ئەندرۆید 28, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

سامسۆنگ دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی جێگیری Android 10 بۆ مۆبایلەکانی Galaxy S10

لە ماوەی ڕابردوودا بۆ چەند جارێک، کۆمپانیای سامسۆنگ وەشانی تاقیکاری One UI ـی بنچینەکراوی لەسەر Android 10 ـی ڕەوانەی بۆ خاوەن زنجیرە مۆبایلەکانی Galaxy S10 کرد. ئێستا نۆرەی ڕەوانەکردنی وەشانی جێگیرە لە ڕووکارەکە.

سامسۆنگ وەشانێکی جێگیری ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی Galaxy S10 کرد، ژمارەی وەشانەکە G97**XXU3BSKO ـە و قەبارەی تەنها 140 مێگابایتە، بەڵام ئەگەر پێشووتر بەژداریت لە پڕۆسەی تاقیکاریدا نەکردبێت، قەبارەی ئەم وەشانە 2 گێگابایت دەبێت. ئەم وەشانە نوێیە ڕووکاری One UI 2.0 و ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 12 ـی ئەندرۆید لەخۆ دەگرێت.

ڕووکاری One UI 2.0 خۆی دەبینێتەوە لە گۆڕانکارییەکانی ڕووکاری وەکو؛ بچووککردنەوەی نیشاندەری دەنگ، زیادکردنی Dark Mode بۆ پەڕەی ماڵەوە و زیادکردنی دۆخی سەرنج (Focus Mode) و زیاتر.

لە ئێستادا وەشانە نوێیەکە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان لە وڵاتی ئەڵمانیا ڕەوانەکراوە، بەمنزیکانە دەگاتە دەستی سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان لە ناوچەکانی دیکەی جیهاندا.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان:

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی Software update.
  • کرتە کردن لە Download and install.
سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ