هەواڵ
12, نیسان 2024
یاری Fallout 4 نوێکردنەوەی نەوەی داهاتووی بۆ بەردەست دەبێت

ستۆدیۆی Bathesda جوڵەیەکی زیرەکانە ئەنجام دەدات. پاش ڕاگەیاندنی زنجیرەی Fallout لە لایەن ئەمازۆنەوە، ستۆدیۆکە یارییەکە بۆ وەشانی داهاتووی کۆنسۆڵەکان نوێ دەکاتەوە. مانای وایە یارییەکە دۆخی چوستی (Performance) و جۆرایەتی (Quality) لەسەر کۆنسۆڵی Xbox Series X / S و پلەیستەیشن 5 بۆ بەردەست دەبێت.
هەروەها یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر پشتگیری لە ڕوونمای چەماوە ( Ultra wide Screen). هەرچەندە ئێستا دەتوانیت تەماشای 8 ئەڵقەی زنجیرەی Fallout بکەیت لەسەر تۆڕی ئەمازۆن، بەڵام دەبێت تاوەکو ڕۆژی 25ی ئەم مانگە چاوەڕێ بکەیت بۆ نوێکردنەوەی یارییەکە و بەردەست کردنی ئەم تایبەتمەندییە نوێیانە. هەموو ئەم گۆڕانکارییانە بە خۆڕایی دەبن.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.