پلەیستەیشن 27, شوبات 2024

سۆنی یەکێک لە گەورەترین ستۆدیۆکانی VRـی دادەخات

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕۆژنامووس، جەیسن شرایەر، ڕایگەیاند کە سۆنی نیازی هەیە یەکێک لە ستودیۆکان کە دەکەوێتە شاری لەندەن، دابخات، کە هەندێک لە یارییەکانی VR تایبەت بە سۆنی پەرە پێدەدا.

دوای کاتێکی کەم لە بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە، سۆنی بەفەرمی ڕایگەیاند کە ستودیۆکە داخست و نزیکەی 900 کارمەندیش لە کار دوورخرانەوە بەهۆیەوە.

ئەمەش دەبێتە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی لە کار لابردنی کارمەند لە ئەمساڵدا، کە زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیای گرتەوە و کۆمپانیاکانی یارییە ئەلیکترۆنییەکانیش بێ بەش نەبوون لێی.

سەرچاوە True Gaming
بۆچونی تۆ