پلەیستەیشن
13, ئایار 2024
Steam، Epic Games و Green Man Gaming پارەی ئەو کەسانە دەگەڕێننەوە کە یاری Ghost of Tsushima کڕیوە و وڵاتەکانیان خزمەت گوزاری PSN لێ بەردەست نەبووە
بە پێی هەواڵێکی پێگەی Euro Gamer، هەر یەک لە کۆگاکانی Epic Games، Steam و Green Man Gaming پارەی ئەو کەسانە دەدەنەوە کە بە شێوەی پێش وەختە (Pre order) یاری Ghost of Tsushima کڕیوە و کە خزمەت گوزاری PSN لە وڵاتەکانیان بەردەست نەبووە کە زیاترە لە 170 وڵاتە.
هەرچەندە دەتوانیت بەشی Single Player یارییەکە بە بێ کێشە ئەنجام ئەگەر یارییەکە پەیوەستی هەژماری PSN نەکەیت، بەڵام ئەو کەسانەی خوازیارن بەشی Multiplayer یارییەکە تاقی بکەنەوە پێویستە پەیوەستی هەژماری PSN ببن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.