رەقەکاڵا 12, تەممووز 2023

چیپسێتی +Dimensity 6100 بە قەبارەی 4 نانۆمەتری بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان نمایش کرا

میدیاتێک چیپسێتێکی دیکەی لە زنجیرەی Dimensity 6100 نمايش کرد. چیپسێتەکە قەبارەی 4 نانۆمەترییە و مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەمی هەیە.

 

ناووکی سەرەکی خێراییەکەی 2.95 گێگاهێرتزە لە جۆری Cortex-A78 و هەروەها گرافیکی Arm Mali-G77 MC9 لە خۆ دەگرێت. پشتگیری ڕوونما بە ڕوونی +FHD و تێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز یان ڕوونی +QHD تێکرایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز دەکات. هەروەها پشتگیری لە ڕامی جۆری LPPDR5 تاکو 16 گێگابایت و بیرگەی جۆری UFS 3.1 تاکو 1TB دەکات.

 

لە ڕووی ISP ـییەوە، چپسێتەکە پشتگیری لە کامێرای 200 مێگاپیکسڵی دەکات و یان سیانە کامێرای 64 مێگاپیکسڵی دەکات.

 

چاوەڕوان دەکرێت لەم چارەکەدا یەکەمین مۆبایل نمایش بکرێت کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر کراوە.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان MediTek میدیاتێک
بۆچونی تۆ