ئەپڵ 10, حوزه‌یران 2024

iOS 18 بە دەست کاری کردنی Home Screen و تایبەتمەندی ژیری دەستکرد راگەیەندرا

ئەپڵ وەشانی iOS 18 ڕاگەیاند، کە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی لای بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بووە بە مێژوو. وەک دەستکاری کردنی شوێنی ئەپەکان لە بەشی Home Screen و گۆڕینی رەنگی ئایکۆنی ئەپەکان.

لەگەڵ جێگۆڕکێ کردنی قەد بڕەکان لە بەشی Control Center وگۆڕینی قەد بڕەکان لە شاشە قوفڵ. ئەوەشمان بیر نەچێت ئێستا ڕەنگی ئەپەکان پشتگیری لە دۆخی تاریک دەکەن. لەگەڵ شاردنەوە و قوفڵ کردنی ئەپەکان.

ئێستا لە ئەپی Messages فۆرمات بۆ نامەکان زیاد کراوە، وەک. تۆخ کردن و هێڵ بە ژێر داهێنان و زۆر زیاتر، هەروەها کاردانەوەکان زیاتر کراون دەتوانیت بە هەموو ئیمۆجییەکان کاردانەوە بکەیت.

هەروەها ئەپی Mail نوێ کراوەتەوە و ئیمەیڵەکان بە پێی پۆلەکان جیا کراونەتەوە. ئەپی Photos نوێ کراوەتەوە ئەپڵ بە گەورەترین نوێکاری ناوی دەبات لە مێژووی ئەپەکەدا، ئێستا ئەپەکە وێنەکان بە پێی دەم و چاوەکان جیا دەکاتەوە.

ئێستا هەردوو ئەپی Voice Memo و Phone دەنگ و پەیوەندییەکان بە شێوەی دەق دەنووسنەوە.

 

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ iOS 18 WWDC 2024
بۆچونی تۆ