ئامێرە هەمەجۆرەکان
13, ئازار 2021
بە فەرمی لە کۆتاییدا وەن پڵەس وادەی نمایش کردنی کاتژمێرە زیرەکەکەی دیاری کرد

وەن پڵەس زۆر گەشەی کردووە لە وەتەی بووەتە کۆمپانیایەک، گەشەیەکی فراوانی کردووە، بە ڕاستی هیچ کۆمپانیایەک تاوەکو ئێستا بەم خێراییە و بەم شێوەیە گەشەی نەکردووە، ئێستا کۆمپانیاکە وادەی نمایش کردنی یەکەمین کاتژمێری زیرەکی خۆی دیاری کرد، لە ڕۆژی 23 مانگ و هاوشانی زنجیرە مۆبایلی وەن پڵەس 9 دەبێت

بە پێی بڕوانامەی BIS بێت دوو مۆدێل لە خۆ دەگرێت ئەم کاتژمێرە زیرەکە، کە هەردوو مۆدێلی W310GB و W501GB دەبێت، هەروەها پێشووتر دزەی پێ کراوە کاتژمێرە زیرەکەکە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری WearOS کۆمپانیای گووگڵ ناکات، بەڵکو سیستەمێکی دەستکاری کراوی لەسەر جێگیر دەکرێت هاوشێوەی سیستەمی Tizen OS کۆمپانیای سامسۆنگ کە بەکاری دەبات لە کاتژمێرە زیرەکەکانیدا
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.