کواڵکۆم
30, تەممووز 2024
چیپسێتی Snapdragon 4s Gen 2 بە بناغەی چوار نانۆمەترییەوە نمایش کرا

ئەمڕۆ لە هیندستان کۆمپانیای کواڵکۆمە چیپسێتێکی نوێی بە ناوی Snapdragon 4s Gen 2 بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان ڕاگەیاند. چیپسێتەکە بنچینە کراوە لەسەر قەبارە 4 نانۆمەتری و دوو ناووکی سەرەکی بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز و شەش ناووک بۆ کاری ئاسایی بە خێرایی 1.8 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت.

پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G) دەکات، بەڵام پشتگیری جۆری ڕامی LPDDR4X لە جیاتی LPDDR5X و ڕوونمای 90 هێرتز لە جیاتی 120 هێرتز دەکات. هەروەها پشتگیری لە کامێرای 108 مێگاپێکسڵی ناکات و تەنها پشتگیری لە کامێرای 64 مێگاپێکسڵی دەکات. شاومی بە فەرمی پشتڕاستی کردۆتەوە کە یەکەمین کۆمپانیایە چیپسێتەکە لە مۆبایلێکیدا بەکار بهێنێت، کە بە ئەگەری زۆرەوە لە براندی ڕێدمی دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.