مێتا
22, تشرینی یەکەم 2024
بەمزووانە لە واتسئەپ دەتوانیت لە هەر ئامێرێک بتەوێت هەژمار زیاد بکەیت

بە فەرمی واتسئەپ گۆڕانکارییەک لە تایبەتمەندییەکی بێزارکەری دەکات. بەمزووانە دەتوانیت هەژمار ( Contact) لە هەر ئامێرێکەوە زیاد بکەیت نەوەک تەنها ئامێری سەرەکی بەکارهێنان. نوێکردنەوەیەکی داهاتوو ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەژمارەکان زیاد بکەن و بەڕێوەی بەرن لە ڕێگەی وێب، لەسەر کۆمپیوتەری ویندۆز و “ئامێرە پەیوەست کراوەکانی تر”
هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ بۆ ناو واتسئەپ هەژمارێک زیاد بکەن بە بێ ئەوەی بۆ ناو خوودی مۆبایلەکەش زیادی بکەن.
هەروەها واتسئەپ یوزەیرنەیمی بۆ بەردەست دەکرێت، بۆیە پێویست ناکات زانیاری کەسێک لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەوە خەزن بکەیت. واتە دەتوانیت هاوبەشی بە هەژماری واتسئەپەوە بکەیت لە ڕێگەی یوزەیرنەیم بە بێ بەکارهێنانی ژمارە مۆبایل. بەمزووانە ئەم نوێکردنەوەیە بۆ تەواوی بەکارھێنەران بەردەست دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.