ڕاپۆرت و توێژینەوەکان 30, تەممووز 2024

ژیری دەستکرد تاوەکوو ٢٠٣٠ دەتوانێت ١٢ ملیۆن کەس ناچار بکات کە پیشەکەیان بگۆڕن

شڕۆڤەکاران پێشبینی دەکەن تاوەکوو 2030، 12 ملیۆن کەس بەهۆی ژیری دەستکردەوە ناچار بن پیشەکەیان بگۆڕن. شارەزایان دەڵێن ئەگەر مرۆڤەکان بەپێی گۆڕانکارییەکانی داهاتوو کارامەییەکانیان ڕێکنەخەن، لەوانەیە کێشەی دۆزینەوەی کارێکی نوێیان بۆ بێتە پێش.

بە پێی ڕاپۆڕتی BusinessInsider، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ماکینزی وا مەزندە دەکات کە تاوەکوو 2030، نزیکەی 12 ملیۆن کەس ناچار دەبن کە کارامەییەکانیان باشتر بکەن و بەدوای کاری نوێ دا بگەڕێن؛ هەروەها پەیمانگای (McKinsey) دەڵێت ئەگەری هەیە 830 هەزار فڕۆشیار، 630 هەزار کاشێر و 710 هەزار یاریدەدەری کارگێڕی پیشەکانیان لە دەست بدەن؛ ئەوان هەروەها لە ساڵی 2023 دا ڕایانگەیاند کە 1.6 ملیۆن کەس لە کارمەندانی سەرجەم پیشەسازییەکان لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە.  بێ گومان ئەگەر خەڵکی خۆیان لەگەڵ گۆڕانکاریەکان و بەرەوپێشچوونەکانی تەکنۆلۆژیا هاوئاهەنگ نەکەن و کارامەییەکانیان باشتر نەکەن، خاوەن پیشەکانیش نیازییان نامێنێت بۆ دامەزراندنیان. ئەوە ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێی مایکڕۆسۆفت و لینکدینە. بە پێی دەرەنجامی ئەو ڕاپرسییە، 71٪ ی بەڕێوەبەران، کەسانێک لایان باشترە بۆ هەڵبژاردن کە لە ژیری دەستکرد دا شارەزاییان زۆرتر بێت، ئەگەرچی ئەزموونی کار کردنیان کەمتریش بێت؛ هەروەها 66٪ ی بەڕێوەبەرانی پیشەسازی لە کاتی دامەزراندن، ئەو کەسانە بەرچاو ناگرن کە شێوازی کار بە ژیری دەستکرد نازانن.

(Georgios Petropoulos)، توێژەری زانکۆی MIT لە بواری کار و پیشەسازی دیجیتاڵ، دەڵێت: ژیری دەستکرد زۆرترین کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە لە کارەکەیاندا کارامەیی و لێزانییەکی مامناوەندیان هەیە و ئەوانە لە داهاتوودا ناچار دەبن پیشەکەیان بگۆڕن و بە ئەگەری زۆر کەسانێک جێگای ئەوان دەگرنەوە کە لێهاتووییان لە ژیری دەستکرد دا زۆرترە. هەر بەو هۆیەش خەڵکێکی زۆر خوازیاری زۆرتر کردنی لێهاتووییەکانیانن لە ژیری دەستکرد دان و رێژەی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە کاتی کار کردن لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو، دوو هێندە زۆری کردووە.

 هەروەها ئەوساڵ ڕێژەی داواکاری بۆ فێرخوازیی لە پلاتفۆرمی ئۆنلاینی Coursera نزیکەی 1060٪ زۆری کردووە.

خشتەی خوارەوە نیشانمان دەدات کە لەساڵی 2023 زۆرترین ئەو کەسانەی کە لە لینکدین لێهاتوویی AI Aptitude یان بۆ پڕۆفایلەکانیان زیاد کردووە، چ پیشەیەکیان هەیە.

تاگەکان AI ژیری دەستکرد
بۆچونی تۆ