10
ئینتەرنێت 22, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

تویتەر شاردنەوەی وەڵام Hide Reply بۆ تویتەکان زیادکرد

لە دوای ئەوەی تایبەتمەندی خستنە خشتەی کات Tweet Scheduler ـی بۆ سەکۆکەی بەردەستکرد، لە ئەمڕۆوە تویتەر تایبەتمەندیەکی تر بەناوی Hide Reply ـی بۆ شاردنەوەی وەڵامی تویتەکان بەردەست کرد. ئەمەش لە دوای چەندین مانگ لە تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییە دێت، بە تایبەت لە ناوچەکانی کەنەدا و ئەمەریکادا.

تایبەتمەندییەکە بۆ تەواوی بەکارهێنەران بەردەستە لە وێب و ئەپەکەیشی لەسەر مۆبایل و تابلێتەکان، بە ئەپی Twitter Liteـیشەوە. بوونی تایبەتمەندی شاردنەوەی تویتەکان مەبەست لێی ڕێگەگرتنە لە بەلاڕێدابردنی هەر گفتوگۆیەکە لەسەر تویتەر ئەنجام بدرێت.

تویتەر بۆ زیاتر بە گرنگ زانینی تایبەتمەندییەکی لەم شێوەیە، لە ئامارێکدا دەریخستووە کە لە ئێستاوە 85% ـی بەکارهێنەران بەکاریدەهێنن، و هیچی تر Mute و Block بەکارناهێنن. هەروەک دەڵێت کە لە سەرەتا وەڵامەکە شاردرایەوە بۆ هەموو بەکارهێنەران ون دەبێت، بەڵام دواتر بژاردەی دەرخستنی وەڵامە شاراوەکان بەردەست دەبێت کە بەکارهێنەرێک بیەوێت سەیریان بکات سەرباری شاردراوەییان.

تاگەکان twitter
بۆچونی تۆ