10
ئای ئۆ ئێس 21, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Adobe بەڵێنی زیادکردنی تایبەتمەندی گرنگ دەدات بۆ ئەپی Photoshop لە ئایپاددا

ئەمڕۆ کۆمپانیای Adobe ڕایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک تایبەتمەندی گرنگ بۆ ئەپی Photoshop لە ئایپاددا زیاد دەکات، ئەمەش لە پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 2 هەفتە بەسەر بەردەستکردنی ئەپی Photoshop بۆ ئامێرەکانی ئایپاد.

کۆمپانیاکە لە پلانیدایە تاوەکو لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا ئامرازی دیاریکەری بنەماکان بە ژیری دەستکرد (AI) ـیەوە لە ڕێگەی نوێکارییەکەوە بۆ ئەپی Photoshop لە ئایپاد زیاد بکات و خێرایی هاودەمیکردنی تایبەتمەندی Cloud PSD ـیش زیاد بکات. لە پاشانیش، لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو، کۆمپانیاکە هەریەکە لە فڵچەی Refine Edge و Curves و چەند ئامرازێکی چاکسازیکەر و فڵچەی زیاتر و یەکخەری Lightroom بۆ ئەپەکە زیاد دەکات.

لە ڕاستیدا، تایبەتمەندییەکانی ئەپی Photoshop بۆ ئایپاد لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نەبوون. بەڵام، کۆمپانیای Adobe هەر لە سەرەتادا وتی کە لە یەکەم وەشانی ئەپی Photoshop بۆ ئایپاددا، سەرنجیان لەسەر کردارەکانی پەنجەلێدان و ماسکەکان بووە نەوەک زیادکردنی تەواوی تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە لە دیسکتۆپ بۆ ئایپاد.

بەڕێز Scott Belsky بەڕێوەبەری بەرهەمەکانی کۆمپانیای Adobe لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە پێداچوونەوەکانی سەرەتای بەکارهێنەران بۆ ئەپەکە لە ئایپاد زۆر ئازار بەخش بوو بۆ کۆمپانیاکەی و ڕایگەیاند کە هیچ پێویستی نەکرد تاوەکو کۆمپانیاکە سەرجەم تایبەتمەندییەکان لە سەرەتادا بۆ ئەپەکە زیاد بکات. هەروەها ئاماژەشی بەوە کرد کە ناتوانیت هەمووان لە وەشانی یەکەمدا دڵخۆش بکەیت، تەنانەت ناتوانیت هیچ کەسێکیش دڵخۆش بکەیت!

  • Adobe Photoshop iPad
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ