هەواڵ 5, ئاب 2024

هواوەی مۆبایلی چەماوەی Nova Flip نمایش کرد

هواوەی ئەمڕۆ مۆبایلی چەماوەی nova Flipی نمایش کرد. مۆبایلەکە بڕوانامەی SGS Switzerlandی هەیە بۆ 1.2 ملیۆن جار بەرگەگرتنی کردنەوە و داخران.

ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە قەبارەی 6.9 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها ڕوونمای دووەمی قەبارەی 2.14 ئینجە لە جۆری OLED و کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە چیپسێتی Kirin 8000 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی هەیە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ. پاتری مۆبایلەکە ئێستا قەبارەی 4,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 66 وات دەکات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 744 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت بریتییە لە 798 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت بریتییە لە 911 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ