سامسۆنگ 26, ئەیلوول 2024

زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab S10 بە پشتگیری کردن لە زیرەکی دەستکرد نمایش کرا

سامسۆنگ لە پاڵ مۆبایلە نوێیەکەیدا، زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab S10ی نمایش کرد کە هەردوو مۆدێلی پڵەس و ئەڵترا لە خۆ دەگرێت. جۆری پڵەس ڕوونماکەی قەبارەی 12.4 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2,800 * 1,752 پێکسڵ و کامێرای سێڵفی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە. جۆری ئەڵترا ڕوونمایەکی قەبارە 14.6 ئینج لە جۆری OLED بە ڕوونی 2960 * 1848 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و دژە تیشکدانەوەیە. هەردوو مۆدێلەکە چیپسێتی Dimensity 9300 Plus لەسەر جێگیر کراوە.

جۆری پڵەس

هەردوو جۆرەکە کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرن. کامێرای سێڵفی جۆری ئەڵترا 2 دانەیە بە هەمان ڕوونی، ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای سەرەکی و گۆشە فراوان.

جۆری ئەڵترا

تابلێتەکان بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. جۆری پڵەس پاترییەکی قەبارە 10,090 مللی ئەمپێر/کاتژمێر و جۆری ئەڵترا پاترییەکی قەبارە 11,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێر لە خۆ دەگرێت، هەردووکیان پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 45 وات دەکەن. پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد دەکەن و جۆری پڵەس نرخی دەستپێکی 999 دۆلار و جۆری ئەڵترا نرخی دەستپێکی 1,199 دۆلارە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ