ژیری دەستکرد AI
30, تەممووز 2025
ئێستا Notebook LM دەتوانێت ڤیدیۆ درووست بکات

گووگڵ درووست کردنی ڤیدیۆی بۆ خزمەتگوزاری Notebook LM زیاد کرد. لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت چەند سڵایدێک درووست بکات لەسەر بابەتەکەی خۆی و لە هەمان کاتدا کەسێکیش باس لە بابەتەکە دەکات لەسەر بنچینەی ئەو سڵایدانە. لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بە زمانی ئینگلیزی و لەسەر وێب (کۆمپیوتەر) بەردەستە. دەتوانیت ئەو ڤیدیۆیەی درووستی دەکەیت داونڵۆدی بکەیت.
خزمەتگوزاری Notebook LM تایبەتە بە کۆمپانیای گووگڵ و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت چەندین کردار ئەنجام بدەیت. وەک کورت کردنەوەی زانیارییەکان و درووست کردنی دەنگ بە شێوەی پۆدکاست و درووست کردنی Mind Map و چەندەها تایبەتمەندی دیکەش.
دەتوانیت تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکەیت و تەواوی زانیارییەکان لەسەر ئەم خزمەتگوزارییە بزانیت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.