هەواڵ 20, ئاب 2024

‎هەواڵێکی ناخۆش بۆ هەوادارانی هامستەر کۆمبات!

‎لەگەڵ ئەوەی کە یاری هامستەر کۆمبات لەو دواییانەدا زۆر سەرنجی خراوەتە سەر، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە پڕۆژەکە هەڵوەشێتەوە.

‎کەسێک بەناوی ئەلێکس لە پەرەپێدەرانی یاری Simple، دەڵێت: لەکاتێکدا کە زیاتر لە 200 ملیۆن کەس چاوەڕوانی لیست بوونی هامستەرن بەڵام کێشە ناوخۆییەکان ئەگەری ئەوە دروست دەکەن کە ئەو پڕۆژەیە هەڵبوەشێتەوە.

‎بەپێی وتەی ئەو، ئێدوارد گورینۆڤیچ، دامەزرێنەری هامستەر کۆمبات، لە سەرەتادا بڕیار وابووە کە %18.6ی قازانجی یارییەکە بداتە سەرمایەگوزارەکان بەڵام ئێستا حاشا لەوە دەکات و سەرمایەگوزارەکانیش شکایەتییان کردووە و پێدەچیت کە پڕۆژەی هامستەر هەڵبوەشێتەوە.

‎هەروەها تۆڕی هەواڵیی Binance دەڵێت:

‎ئێدوارد گورینۆڤیچ پێشتر پڕۆژەیەکی بەناوی Arenum دەست پێکردووە کە ١٠ ملیۆن دۆلاری تێدا کۆکردۆتەوە، بەڵام قازانجەکانی لەگەڵ وەبەرهێنەران هاوبەش نەکردووە.

‎گورینۆڤیچ ڕایگەیاند کە هامستەر کۆمبات هیچ پەیوەندییەکی بە Arenum نیە و وەبەرهێنەرانی ئارێنووم پەیوەندییان بە هامستەر کۆمباتەوە نییە. سەرەڕای بانگەشەی گورینۆڤیچ، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە هامستەر کۆمبات بە سەرچاوەکانی ئارێنوم دروست کراوە و سێرڤەرەکانی یارییەکە لەسەر هەمان ژێرخانی ئارێنوم میواندارێتی دەکرێن؛ بەڵام جارێ ئەو هەواڵانە لەلایەن هەمستەر کۆمباتەوە پشتڕاست یان ڕەتنەکراونەوە.

‎ ئەگەری هەیە ململانێ لە نێوان دامەزرێنەر و سەرمایەگوزارانی هامستەرکۆمبات ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو پڕۆژەیە و کێشەی یاسایی بۆ دروست ببێت.

تاگەکان Hamster هامستەر
بۆچونی تۆ