ڕیەلمی 28, شوبات 2023

بە فەرمی مۆبایلی Realme GT3 بە توانای بارگاویکردنەوەی 240 واتییەوە نمایش کرا

 

لە دوای چەند هەفتەیەک لە نمایش کردنی بۆ چین، جۆری جیهانی مۆبایلی Realme GT 3 نمایش کرا بە خێراترین بارگاوی کەرەوەی جیهان کە 240 واتە.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1,240 * 2,772 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ و سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و سیستەمێکی ساردکەرەوەی تەواو نایاب لە خۆ دەگرێت.

پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 240 وات لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە لە ماوەی 9 خوولەک و 30 چرکەدا پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە.

بە بیرگەکانی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت و ڕامی 8 و 12 و 16 بەردەست دەبێت و نرخی دەستپێکی 650 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەلمی
بۆچونی تۆ