ژیری دەستکرد AI 1, ئەیلوول 2024

ڕۆبۆتی مرۆڤ ئاسای NEO بۆ کاری ناوماڵ نمایش کرا

کۆمپانیای 1X وەشانی تاقیکاری ڕۆبۆتە مرۆڤ ئاساکەی نمایش کرد. ئەو ڕۆبۆتە بۆ بەکارهێنانی لەناو ماڵ دروست کراوە. ناوی ڕۆبۆتەکە NEOـیە و بەشێوەیەکی بەرچاو بچووکتر و سووکترە لە ڕۆبۆتی Optimusی کۆمپانیای تێسلا. بەپێی وتەی 1X، کێشی ڕۆبۆتەکە 30 کیلۆگرامە و توانایی هەڵگرتن و گواستنەوەی تا کێشی ٢٠ کیلۆگرامی هەیە، کە ئەوەش خاڵێکی بەهێزە لەچاو ڕکابەرەکانی تر کە بە جەستەیەکی قورستر، هەمان توانایی هەڵگرتنی بارستایی و باریان هەیە.

جەستەی ڕۆبۆتی نیۆ هاوشێوەی مرۆڤ بەهێز و نەرمە، کە ئەوەش وادەکات بۆ کارکردن لەناو ماڵ گونجاوتر بێت. 1X لەوبارەوە دەڵێت:

بەهاتنی ڕۆبۆتەکان بۆ ناو جیهانی مرۆڤەکان، بێگومان ئەوان هەڵسوکەوت و پێکدادانیان لەگەڵ مرۆڤەکان دەبێت، هەربۆیش ڕۆبۆتەکەی ئێمە بەهۆی تایبەتمەندیی جەستەیی وەکو کێشی کەمتر و پێکهاتەی شێوە ماسولکەیی کە ئەمەش وایکردووە وەکو مرۆڤ بەهێز و نەرم بێت.

نیۆ دەتوانێت بە ئارامی پیاسە بکات و بە خێرایی ١٢ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ڕابکات و تەنانەت بەسەر قادرمەش دا سەربکەوێت. هەروەها بەهۆی ئەو ژیرییە دەستکردەی کە لەگەڵی تێکەڵ کراوە دەتوانێت ئەو کارانە ڕێک و پێکتر بکات و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، زیاتر خۆی لەگەڵ ژینگە بگونجێنێت و کاراتر بێت. جێگەی ئاماژەیە، بە یەکجار بارگاوی کردنەوە دەتوانێت ٢ بۆ ٤ کاتژمێر کار بکات.

سەرچاوە Interesting Engineering
تاگەکان Robot
بۆچونی تۆ