کواڵکۆم
4, ئەیلوول 2024
کواڵکۆم پرۆسێسەرێکی نوێی بۆ لاپتۆپەکان نمایش کرد

لە پاش نمایش کردنی پرۆسێسەری Snapdragon X Elite لە هاوینی ئەمساڵ بۆ لاپتۆپەکان، کواڵکۆم بژاردەیەکی لاوازتری پرۆسێسەرەکەی بە ناوی Snapdragon X Plus بۆ لاپتۆپەکان بە نرخێکی کەمتر ڕاگەیاند. ئەم پرۆسێسەرە بۆ یەکەمین جار لەسەر هەردوو لاپتۆپی Asus Zenbook S 15 و Dell Inspiron 14 جێگیر دەکرێت کە نرخی دەستپێکیان 899 دۆلارە.

پرۆسێسەرە نوێیەکەی کواڵکۆم هەمان تایبەتمەندی پرۆسێسەرە 10 ناووکی و 12 ناووکییەکەی پێشووتر هەیە، بەڵام لاوازترە لە هەندێک ڕووەوە، بە تایبەت گرافیک. بە شێوەیەک کە تەنها نیوەی توانای چیپسێتی Snapdragon X Eliteی هەیە بۆ کار پێ کردنی یارییە ڤیدیۆیەکان و ئەو ئەپانەی دیکە کە کار کردنیان پشت دەبەستێت بە گرافیک. هەروەها 12MB کەمتر CPU Cache هەیە.

کۆمپانیای ئەیسەریش لاپتۆپێکی نوێی بە ناوی ProArt PZ13 بە نرخی 1,099 دۆلار بەم چیپسێتەوە ڕاگەیاند. کواڵکۆم پێشووتر ڕایگەیاند کە ئامانجیانە نرخی دەستپێکی ئەو لاپتۆپانەی کە پرۆسێسەرەکانی کۆمپانیاکەی لەسەر جێگیر دەکرێت، داببەزێنن بۆ 700 دۆلار لە ساڵی 2025.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.