ئۆپۆ 12, كانونی یه‌كه‌م 2019

مۆبایلی Oppo Find X2 لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ـەوە نمایش دەکرێت

لە دوای ئەوەی لە مانگی 6 ـی ڕابردوودا، کۆمپانیای Oppo مۆبایلی Oppo Find X ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 845 و 3 کامێرا و بە بێ نۆچەوە ڕاگەیاند، ئێستا لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی نەوەی دووەم لە مۆبایلەکە.

بە پێی پێگەی GSMArena بێت، کۆمپانیای Oppo ـی چینی بە دیارینەکراوی لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا مۆبایلی Oppo Find X2 نمایش دەکات. چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ـی لەسەر جێگیر ببێت، هەروەها Oppo دەڵێت بە تەواوەتی سەرنج دەخەنە سەر ڕوونمای مۆبایلەکە، ئەمەش مانای وایە کە ڕوونمای مۆبایلەکە خاوەن وردی نیشاندانی زیاتر، خێرایی نوێبوونەوە و ڕەنگی باشتر دەبێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلە خاوەن هەستەوەری کامێرای Sony ببێت بە هەبوونی تەکنەلۆژیای PDAF ـەوە، کە پێکسڵەکانی وێنە ستوونی و ئاسۆییەکان دەدات لە یەکتر. زیاتر لێرەوە بخوێنەوە سەبارەت بە تەکنەلۆژیاکە.

کۆمپانیا چینییەکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلی Oppo Find X2 ـی بە دیاریکراوی ئاشکرا نەکرد، بەڵام ئەوەی ئاشکرا کرد کە زنجیرەکانی Find و Reno درێژەیان دەبێت.

وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای Oppo زنجیرە مۆبایلەکانی Oppo Reno3 نمایش بکات.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ