وەن پڵەس 16, تەممووز 2024

تابلێتە نوێیەکەی وەن پڵەس چیپسێتێکی بەهێز و پاترییەکی گەورەی هەیە

وەن پڵەس تابلێتێکی نوێی ئاست بەرزی بە ناوی OnePlus Pad 2 بە لە خۆ گرتنی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 و پاترییەکی قەبارە 9,510 مللی ئەمپێر/کاتژمێری نمایش کرد. پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرای 67 وات دەکات بەڵام کەلەی بارگاوی کەرەوە لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی نابێت.

ڕوونماکەی قەبارەی 12.1 ئینجە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2,120 * 3,000 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 900 نیت.

شەش بڵندگۆی هەیە و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی OnePlus Stylo 2 و تەختەکلیلی زیرەکی دەکات.

چەند تایبەتمەندییەکی زیرەکی دەستکردی هەیە و کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە.

نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 549.99 دۆلار.

سەرچاوە The Verge GSM Arena
تاگەکان OnePlus وەن پڵەس
بۆچونی تۆ