ئەپ و نەرمەکاڵا
26, کانوونی یەکەم 2023
ئەپی Copilot بۆ ئەندرۆید بەردەست کرا
چاتبۆتی Copilotـی مایکرۆسۆفت، کە بە نزیکەی دەتوانێت یارمەتیدەرت لە زۆربەی ئەرکەکانی ڕۆژانە، وەک، نوسینی کۆد، نوسینی ئیمەیڵ و دروستکردنی وێنە بە پێدانی وەسفی دیاریکراو. هەموو ئەمانەش بە دواین وەشانی GPT و DALL-E بەهێزکراوە.
ئێستاش چاتبۆتەکە بە شێوەی ئەپ لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە.کرتە بکە بۆ دابەزاندن. پێویست بە هەژماری مایکرۆسۆفتیش ناکات بۆ بەکارهێنانی (بەڵام بۆ دروستکردنی وێنە پێویستی بە هەژماری مایکرۆسۆفت دەبێت).
مایکرۆسۆفت زۆر بە بێدەنگی ئەپەکەی پەرەپێدا و لە کۆگای Google Play بەردەستی خست، بەڵام تاکو ئێستا هیچ شتێک دەربارەی بەردەست بوونی لەسەر iOS نییە، هیوادارین بە زووترین کات بۆ ئەوانیش بەردەست بخرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.