تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
15, کانوونی یەکەم 2024
گوگڵ و ئەپڵ دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ سڕینەوەی تیکتۆک لە پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر
حکومەتی ئەمریکا داوای لە گوگڵ و ئەپڵ کردووە ئامادە ببن بۆ ئەوەی لە 19ی مانگی داهاتوو، تیکتۆک لە فرۆشگاکانی ئەپەکانیان لەو وڵاتە بسڕنەوە.
بەپێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتەرز، دادگای پێداچوونەوەی فیدڕاڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەفتەی ڕابردوو یاسایەکی دەرکرد کە بە پێی یاساکە دەبێت خاوەنی تیکتۆک پشکەکانی تیکتۆک لە ئەمریکا بفرۆشێت و ئەگەر پاباند بە یاساکە نەبێت، ئەوا پلاتفۆرمی تیکتۆک لە ئەمریکا کە 170 ملیۆن بەکارهێنەری ئەمریکی هەیە، قەدەغە و فیلتەر دەکرێت.
بایت دانس، کە خاوەنی تیکتۆکە، داواکاری بەپەلەی تۆمار کرد بۆ ڕاگرنتی قەدەغە بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ ئەوەی کە دادگای باڵای ئەمریکا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات؛ بەڵام داواکاریەکە ڕەت کرایەوە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەر قەدەغە کردنی تیکتۆک لە 19ی مانگی داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، کاریگەری لەسەر ئەو بەکارهێنەرانە نابێت کە پێشتر تیکتۆکیان دابەزاندووە؛ بەڵام لە کۆتاییدا لەبەر نەبوونی پشتگری و نوێ بوونەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییە بەکارنەهێنرێت.