ئۆپۆ
14, ئازار 2023
بەفەرمی ئۆپۆ مۆبایلی Oppo Reno8T 5G بە کامێرای 108 مێگاپیکسڵی لە عێراق و کوردستان نمایش کرد

ئۆپۆ ئەمرۆ لە بازاڕەکانی عێراق نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی Reno8 نمایش کرد، کە ئەویش مۆبایلی Oppo Reno8T 5G ـە.

کامێرای سەرەکی بەڕوونی 108 مێگاپیکسڵە و چەندین تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت. لەوانە NanoPixel Plus Binning (بۆ چرکاندنی وێنە بە ڕوونی باشتر لەو دۆخانەی کە ڕووناکی کەمە). Oppo’s AI portrait Super Resolution Algorithm (بۆ چرکاندنی وێنەی پۆرترەیت بە ڕوونی ڕووناکی باشتر).
کامێرای دووەمی هاوێنەیەکی ماکرۆیە کە توانای 40 هێندە نزیکردنەوەی هەیە و کامێرای سێیەم بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ بۆ وێنەی قووڵی، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپیکسڵە.

ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.7 ئینجە لەجۆری AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکرایی دەست لێدانی 120 هێرتز، هەروەها لە هەندێ یارییەکان دەگاتە 1000 هێرتز وەک (PUBG Mobile و League of Legends). ڕوونماکە تەواو چەماوەیە و %93 لاشەکەی پێکدێنێت و ڕوونییەکەی +FHD و پشتگیری لە 1 ملیار ڕەنگ دەکات. بە پارێزەری DT-Star2 ڕووپۆش کراوە، کە ئۆپۆ دەڵێت 23 تاقیکردنەوەی متمانە پێکراوی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.

چیپسێتی Snapdragon 695 لەسەر جێگیر کراوە، بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت، دەتوانرێت 8 گێگابایت ڕامی دیکەشی بۆ زیاد بکرێت لە ڕێگەی تایبەتمەندی Oppo’s Ram Expansion. هەروەها پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی SD card دەکات تاکو 1 تێرابایت. کار بە ڕووکاری ColorOS 13 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکات.

پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 4800 مللی ئەمپێر / کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای SUPERVOOC دەکات. ئۆپۆ دەڵێت بارگاوی کەرەوەکە توانای هەیە تەواوی پاترییەکە لە ماوەی 44 خولەک بارگاوی بکاتەوە. ئۆپۆ دەڵێت کە پاتری مۆبایلەکە 1600 جار بەرگەی بارگاوی کردنەوە ئەگرێت کە ئەمەش بە بەراورد بە مۆبایلەکانی دیکە دوو هێندە زیاتر دەتوانێت بەرگە بگرێت. هەروەها بڵندگۆکانی لەجۆری ستیریۆیە و پشتگیری لە دۆخی Ultra Volume دەکات.

هەروەک ئۆپۆ Reno 8T 5G پەنجەمۆرێکی ژێر ڕوونمای هەیە کە خێرا و چوستی باشە:

نرخ و بەردەست بوون:
مۆبایلەکە لە ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە لە بازاڕەکانی عێراق و کوردستان بەردەست دەبێت، نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتی دەبێت لە 379 دۆلار.
چی لە پاکەتی Oppo Reno 8T 5G هەیە؟
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.