ئەی ئێم دی
7, کانوونی دووەم 2025
“Ryzen 9 9950X3D باشترین پرۆسێسەری جیهان بۆ گەیمینگ و دروستکەرانی ناوەڕۆک”
ئەی ئێم دی باشترین پرۆسێسەری بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز لە کۆنگرەی CES 2025 نمایش کرد، Ryzen 9 9950X3D. دوای ئەوەی نەوەی ڕابردوو سەرکەوتنێکی باشی بە دەست هێنا، هەمووان چاوەڕوانی ئەوە بوون کە ئەی ئێم دی هەنگاری دواتری چی دەبێت.
پرۆسێسەرەکە 16 ناووکی Zen 5 لە خۆ دەگرێت و خێرای دەگاتە 5.7 گێگاهێرتز. هەروەها وزەی زیاتری پێویستە بۆ کارپێکردنی بەروارد بە نەوەی پێشووتری کە 170 واتە. بە تێکڕا بە ڕێژەی %8 لە پرۆسێسەری 7950X3D و بە ڕێژەی %20 لە Intel Core Ultra 9 285K خێراترە.
پرۆسێسەری Ryzen 9 9900X3D نمایش کرا. 12 ناووک لە خۆ دەگرێت بە خێرایی 5.5 گێگاهێرتز و 120 وات وزەی پێویستە بۆ کارپێکردنی. پرۆسێسەرەکە نەوەی دووەمی AMD 3D-V بۆ بەکارهاتووە، کە یارمەتی دەرە بۆ ساردکردنەوەی پلەی گەرمی ناووکەکانی و بەرز نەبوونەوەی پلەی گەرمی.
هەردوو پرۆسێسەرەکە لە ساتەوەختێکی ماگی سێی ئەمساڵ بەردەست دەبن و تاکو ئێستا نرخەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.