ژیری دەستکرد AI
9, کانوونی دووەم 2024
بەم زووانە دەتوانیت مۆبایلەکانی گالەکسی وەکو وێبکام بەکاربهێنیت لە ئەپی Microsoft Teams
هاوبەشی نێوان مایکرۆسۆفت و سامسۆنگ بۆ ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت، بە یەکخستنی چاتبۆتی Copilot و بەکارهێنانی مۆبایلەکانی گالەکسی وەکو وێبکام لە ئەپی Microsoft Teams.
سامسۆنگ لە میانەی بۆنەکەی کە لە کۆنگرەی CES 2024 بەستی، ڕایگەیاند کە لە مانگی سێ جاتبۆتی Copilot لەگەڵ ئامێرەکانی ویندۆز و ئەندرۆید تێهەڵکێش دەکەن. لاپتۆپی Galaxy Book 4 و مۆبایلەکانی گالەکسی دەتوانیت نامە بنوسیت و پوخت بکەیتەوە، هەروەها ڕەشنووس کردنی نامە و ناردنی لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە. هەموو ئەمانە لە ڕێگای پەیوەست بوونی مۆبایل و کۆمپیوتەر یاخود لاپتۆپەکەت لە ڕێگای ئەپی Windows Link.
هەروەها بەکارهێنانی مۆبایلەکانی گالەکسی وەکو وێبکام لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت. کە پشتگیری لە هەردوو کامێرای سێڵفی و کامێرای پشتەوە دەکات. لەگەڵ پشتگیری کردن لە پشت ڵێڵ (تەڵغ) کردن و (auto framing) کە بە شێوەیەکی خۆکارانە کەسەکە لە ناوەڕاستی ڤیدیۆکە دەهێڵێتەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.